بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی درومیدیا، پاش ئەوەی دادگای فیدراڵ لە مانگی رابردووی زایینی دۆسیەی سکاڵایەک دژی هەرێمی کوردستانی خستە بەر دەست و چالاکییە نەوتییەکانی نایاسایی راگەیاند، ئێستا عودی عەواد نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەی عێراق سکاڵایەکی نوێ دژی هەرێم تۆمار کردووە.
ئەو لە سکاڵاکەیدا نووسیویە: هەبوونی هەرێمی کوردستان نایاساییە و هەروەها دەوڵەت و پارلەمانی ئەو هەرێمەش بنەمای یاساییان نییە و داوای لە دەوڵەتی ناوەندی کردووە هیچ پێوەندییەکی لە گەڵ ئەو هەرێمەدا نەبێت.
عەودی عەواد داوای لە دادگای فیدراڵی عێراق کردووە حوکمێک دەرکات کە بە پێی ئەوە دەسەڵاتی هەرێم نایاسایی رابگەیندرێت و هاوکاری دەوڵەتی ناوەندی لە گەڵ ئەم هەرێمیە ڕابگرێت.
Your Comment